Job 25

وەڵامی سێیەمی بیلدەد

1بیلدەدی شوحیش وەڵامی دایەوە:

2«دەسەڵات و شکۆ لەلای خودایە؛
ئەو بەرزاییەکانی ئاسمان بەرقەرار دەکات.
3ئایا هێزەکانی دەتوانرێت بژمێردرێن؟
ڕووناکییەکەی بەسەر کێدا هەڵنایەت؟
4ئیتر چۆن مرۆڤ لەبەرچاوی خودا ڕاستودروست دەبێت؟
لەدایکبوو لە ژن چۆن بێتاوان دەبێت؟
5ئەگەر لەبەرچاوی خودا تەنانەت مانگ ڕۆشن نییە و
ئەستێرەکانیش بێگەرد نین،
6ئیتر چۆن مرۆڤ بێگەرد دەبێت کە مۆرانەیەکە،
ئادەمیزاد کە کرمێکە!»
Copyright information for CkbKSS